سەرۆکی بەرەی ریفۆرمخوازانی ئێران و چەند ئەندامی باڵای ئەم بەرەیە لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
ئاژانسی فارس، سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئازەر مەنسووری، سکرتێری گشتیی حزبی یەکێتیی نەتەوە و سەرۆکی بەرەی ریفۆرمخوازانی ئێران دەستبەسەر کراوە. دوابەدوای ئەویش دوو کەس لە ئەندامانی باڵای ئەو بەرەیە بە ناوەکانی ئیبراهیم ئەسغەرزادە و موحسین ئەمین زادە دەستبەسەر کران. هەروەها سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی "ایثارگران" کە گوتەبێژی بەرەی ریفۆرمخوازانی ئێرانە و قوربان بێهزادیان نەژاد، ڕاوێژکاری میرحسێن مووسەوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەستبەسەر کراون.
ئاژانسی فارس ئاشکرای کردووە ئەو کەسانە بە تۆمەتی "بەئامانجگرتنی یەکێتیی نەتەوەیی|، "هەڵوێستگرتن لە دژی دەستوور"، "هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆپاگەندەی دوژمن" و "هەوڵدانی نهێنی بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی" تۆمەتبار کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.