Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 16:11

 کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکان ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای ئەمشەو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمشەو نمە بارانی پچڕپچڕ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێم دەبارێت، بەڵام لە کاتەکانی درەنگانی شەودا ڕێژەی بارانبارینەکە ڕوو لە زیادبوون دەکات. ئاماژە بەوەش دراوە کە لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش تەم دروست دەبێت.

هاوکات، بڕی بارانبارینی ئەمڕۆی چەند ناوچەیەکی هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

حاجی ئۆمەران: 21.8 ملم

ئاکرێ: 12.4 ملم

ئامێدی: 8.4 ملم

بازیان: 1.2 ملم

پیرمام: 1.1 ملم

هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.