Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 21:03

پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراك ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی و تۆم باراك لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، بارودۆخی سووریا و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەنگاوەكان بۆ ڕێگری لە دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەكان كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی شوباتی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا ئەنجامدرا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا دەستخۆشییان لەیەكتری كرد بۆ ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی كە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە.

هەروەها سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی ئەمریكا، جەختی لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتی نێوان گەلی كوردستان و ئەمریكا كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.