ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای ئێران سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر نێرگز محەمەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی سەپاند.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه پارێزەری تایبه‌تی نێرگز محه‌مه‌دی "مستەفا نیلی" رایگه‌یاندووه: نێرگز محەمەدی بە تاوانی گردبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، دادگا بڕیاری قەدەغەکردنی سەفەرکردنیشی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ دەرکردووە.
هەروەها دەزگای قەزایی بە تۆمەتی سەرقاڵبوونی بە چالاکی تەبلیغی، هه‌روه‌ها بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکی تەبلیغی و ماوەی دوو ساڵ لە شاری خوسف لە پارێزگای خوراسانی باشوور لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە ساڵ و نیوێک زیندانی سزای داوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دەسەڵاتی دادوەری ئێران پشت بە کۆکردنەوەی سه‌رجه‌می سزا‌و حوکمەکان دەبەستێت.
نیلی ئاشكراشی كردووه: کە بڕیارەکە کۆتایی نییە و دەتوانرێت تانەی لێ بدرێت و له‌به‌ر باری ته‌ندروستی به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
جێی باسه، نێرگز محەممەدی تەمەن 53 ساڵ کە لە ساڵی 2023 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا، یەکێک لە دیارترین چالاکوانانی مافی مرۆڤە و نزیکەی چارەگه سەدەیەکه خه‌بات ده‌كات بۆ نه‌مانی سزای له‌سێداره‌دان و پۆشینی حیجابی ئیجباری بۆ ژنان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.