دوای ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی كه لای هاووڵاتییان و شوفێران دروست بوو سه‌باره‌ت به زیادكردنی كرێی دواكه‌وتنی پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل كه كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند ئه‌مرۆ بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له ئێستادا ئه‌و نووسراوه كاری پێناكرێت.
هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له والی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئه‌و نووسراوه‌ی كۆمپانیای OPVI بڵاویكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی كرێی دواكه‌وتنی پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل له ئێستادا كاری پێناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له ئاگادارییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: بۆ سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك پێویست وایە شوفێران ساڵانە و بەردەوام پشکنینی توندوتۆڵی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.