ئەمڕۆ یەکشەممە 8-2-2026، مەسعود پزیشکییان سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، دانوستانی گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به یارمه‌تی دۆسته‌كانیان هه‌نگاوی باشی ناوه و ئه‌رێنی بووه و هاوكار بووه بۆ له‌یه‌كتر گه‌یشتنی زیاتر.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پزیشکییان ڕایگەیاندووه: دانوستانی رۆژی هه‌ینی كه له وڵاتی دۆستمان عومان به‌ڕێوه‌چوو هه‌نگاوێكی باش بووه بۆ به‌ره‌و پێشچوون و له‌یه‌كترگه‌یشتنی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژەی بەوەشکردووه: "لای ئه‌وان دیالۆگ پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕه و بژارده‌یه‌كی دروسته بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به رێگه‌ی ئاشتییانه."
سەرۆک کۆماری ئێران ئاشكراشی كرد: لۆژیکی ئێران لە پرسی ئەتۆمیدا لەسەر بنەمای ئەو مافانەیە کە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمیدا جێگیر کراون.
پزیشكی‌یان زیاتر گوتی: گەلی ئێران هەمیشە وەڵامی ڕێز بە ڕێز دەداتەوە،بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبوڵی زمانی هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز ناکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.