Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:32

لە مانگی ئازارەوە سزای دواکەوتنی پشکنینی ئوتۆمبێل قورستر دەبێت

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای PVI بۆ پشکنینی تەکنیکی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کرێ و سزای دواکەوتنی پشکنینی ساڵانە دەرکرد. بڕیارەکە لە ڕێککەوتی 1ـی ئازاری 2026 دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و تێیدا سزای دارایی توند بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دیاری کراوە کە لە کاتی خۆیاندا پشکنینی توندوتۆڵیی ئوتۆمبێل ئەنجام نادەن.

بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی یەک ساڵ دوابکەون، جگە لە کرێی ئاسایی، دەبێت 50٪ی بڕی کرێی ساڵێک وەک سزا بدەن. بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە دوو ساڵ و زیاتر دواکەوتوون، سزا ئیدارییەکە بۆ 100٪ بەرز دەبێتەوە بۆ هەر ساڵێکی دواکەوتوو.

کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە تەنها پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و دڵنیابوونەوەیە لە توندوتۆڵیی ئۆتۆمبێلەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ. داواش لە شۆفێرانی هەولێر، دهۆک، سۆران، شەقڵاوە و ئاکرێ دەکرێت پێش وادەی دیاریکراو سەردانی بنکەکان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.