Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 00:23

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە پێدانی کارەبا کەمبووەوە

کوردستان TV
100%

گرفتێکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمکردەوە و وەزارەتی کارەباش دەڵێت: تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، گرفت لە تۆڕی نیشتمانیدا دروست بووە.

بەهۆی ئەم گرفتە تەکنیکییە، لە ئێستادا لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) پچڕانی کارەبا دروست بووە و کاریگەرییەکی کاتی لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەبێت.

وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەدات کە تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای (داناغاز) سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و دۆخی کارەبا بگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.