بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، لە سەرەتایی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە، 5ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.
ڕۆژی هەینی، 6ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەراست شەپۆڵێکی تری نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکەمان دەگرێتەوە.
کەشناسی باس لەوەش دەکات: لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران لەگەڵ بەفرێکی کەم سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەلات و پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی رۆژی شەممە کاریگەرییەکانی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمو پلەی گەرمانیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 14 | 15 |
| سلێمانی | 9 | 11 |
| دهۆک | 12 | 13 |
| هەڵەبجە | 13 | 14 |
| چەمچەماڵ | 12 | 13 |
| زاخۆ | 13 | 14 |
| گەرمیان | 15 | 16 |
| سۆران | 8 | 8 |
| پیرمام | 9 | 11 |
| حاجی ئۆمەران | 1 | 1 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.