Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 18:11

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، 11یەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی مێزۆپۆتامیا بە بەشداریی زیاتر لە 800 پزیشک لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، 11یەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە شاری هەولێر کارەکانی دەست پێ کرد.

 ئەم کۆنگرە زانستییە کە بە یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوە پزیشکییەکانی ناوچەکە دادەنرێت، بە بەشداریی 800 پزیشک و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت و بڕیارە سەرۆک بارزانی تێیدا گوتارێکی تایبەت پێشکەش بکات.

کۆنگرەکە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیشک دەخاتە سەر نوێترین پێشکەوتنە پزیشکییەکان لە ئاستی جیهاندا و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ڕێگەکانی چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە باوەکان دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی کۆنگرە، ئەمساڵ پتر لە 2564 پزیشک لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دایاسپۆرا ناویان بۆ بەشداریکردن تۆمار کردووە. لە ماوەی کۆنگرەکەدا 130 وانە و پرێزێنتەیشنی زانستی لە 24 بەشی جیاوازی پزیشکیدا پێشکەش دەکرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.