Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 10:51

وەزیری دەرەوەی ئێران وادە و شوێنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکای ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاتژمێر 10ی بەیانی ڕۆژی هەینی، 6ی شوباتی 2026، لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.

ئەم ڕاگەیاندنەی عێراقچی دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک هات کە باسیان لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی دانوستانەکان دەکرد. هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕۆژی هەینی لە عومان بەڕێوە دەچێت.

پێشتر ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاوی کردبووەوە بەرپرسانی ئەمریکا داواکارییەکی ئێرانیان بۆ گۆڕینی شوێنی دانوستانەکان ڕەت کردووەتەوە. بڕیار وابوو ئەو کۆبوونەوانە سەرەتا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا ئەنجام بدرێن، بەڵام ئاکسیۆس ئاماژەی بەوە کردبوو کە سووربوونی واشنتن لەسەر نەگۆڕینی شوێنەکە ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی گفتوگۆکان.

لە لایەکی دیکەوە، باراک ڕاڤید، پەیامنێری ئاکسیۆس بڵاوی کردەوە کە لانیکەم 9 وڵاتی ناوچەکە پەیوەندییان بە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و داوایان لێ کردووە دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی هەڵنەوەشێنێتەوە و واشنتنیش ڕەزامەندیی لەسەر ئەو داوایە دەربڕیوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.