میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووتەوە کە واشنتن داواکارییەکانی ئێرانی بۆ گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان ڕەت کردووەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 4ـی شوبات، میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ئاشکرایان کرد، واشنتن بە توندی ئەو داواکارییانەی ئێرانی ڕەت کردووەتەوە کە تایبەتن بە گۆڕینی شوێن و شێوازی ئەو گفتوگۆیانەی بڕیارە ڕۆژی هەینیی داهاتوو لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە بچن.
ماڵپەڕی (ئاکسیۆس) لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، واشنتن لایەنی ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە تاکە بژاردەی بەردەمیان ئەوەیە بەو شێوازەی دانوستان ڕازی بن کە دیاریکراوە، بە پێچەوانەوە هیچ پرۆسەیەکی دانوستانەکان بەردەوام نابێت.
لە بەرانبەردا لایەنی ئێرانی بە دەستەواژەی "کەواتە هیچ" وەڵامی ئەمریکای داوەتەوە.
بڕیار بوو ڕۆژی هەینیی داهاتوو خولێکی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەست پێ بکات، بەڵام بەهۆی ئەو پێشهاتانەوە، دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەبەردەم هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.