سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆ بوونەوە و جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ئێوارەی سێشەممە 3ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.