میدیاكانی لیبیا كوژرانی سەیفولئیسلام كوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیایان بڵاوكردەوە.
ئەمشەو سێشەممە سەیفولئیسلام موعەمەر قەزافی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری زەنتان لەلایەن چەند كەسێكی نەناسەوە هێرشی كراوەتە سەر و تەقەی لێ كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، پێش كوژرانی سەیفولئیسلام موعەمەر قەزافی، كامێراكانی چاودێری كوژێنراونەتەوە.
لای خۆیەوە فەرماندەی لیوای 444ی لیبیا رەتی كردۆتەوە هێزەكانیان پەیوەندییان بە هێرشەكەوە هەبێت و سەیفولئیسلام موعەمەر قەزافییان كوشتبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.