Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:56

ئەو تۆمەتبارەی سێ ئەندامی خێزانێكی لە گەڕەكی شۆڕشی هەولێر كوشتبوو دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە سێ ئەندامی خێزانێكی لە گەڕەكی شۆرش كوشتبوو، جەختیش دەكاتەوە كە بەگوێرەی بەڵگەنامەكان تۆمەتبارەكە نەخۆشی دەروونی درێژخایەنی هەیە.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "لە ڕێکەوتی 25/1/2026 لە ڕووداواێکی تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا".

راشیگەیاند "لە ماوەیەکی کورتدا ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کرا بە ناوی (أ، أ، ع) لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو".

ئاسایشی هەولێر هەروەها رایگەیاند "تۆمەتباری ناو هاتوو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانییەکان بە نیازبوو بەرە و شاری کەرکووک هەڵبێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانمان ڕێگری لێ کرا و دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان بە بریندای دەستگیرمان کرد".

ئاماژەی بەوەش دا "تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەی ناوە کە خانەوادەی قوربانییەکان دەناسێت و بەبێ ئاگاداری و لە درەنگانی شەودا چووەتە ژوورەوە و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە".

جەختیشی كردەوە كە "بە گوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەردەکەوێت کە تۆمەتبار نەخۆشی نەخۆشخانەی دەروونی شاری هەولێر بووە و نەخۆشی دەروونی درێژخایەنی هەیە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.