Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 23:48

سبەی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری رواندز دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێ دەكات و سبەی چوارشەممە فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی رەواندز زەوی وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران بڵاوی كردەوە: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری مسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران.

بڵاویشی كردەوە: لە قۆناغی یەکەمدا لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕواندز زیاتر لە 500 پارچە زەوی لە ڕێگەی تیروپشک دابەش دەکرێت بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران ئاماژەی بەوەشداوە كە لە قۆناغەکانی دواتردا بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی زەوی لەو شارەوانییانەی نەخشە و زەوییان دیاری کراوە بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەی شایستەن بە وەرگرتنی زەوی و مەرجەکان دەیانگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.