ئەمڕۆ دووشەممە 2-2-2026، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیه‌ی ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" کە لەلایەن سوپای ئەمه‌ریکاوە به پێی رێككه‌وتنێك لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
لە بەیاننامەیەکدا کە ماڵپەڕی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووە، "دادگای یەکەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ هەزار و 387 ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی " داعش" کە لە خاکی سوریاوە به پێی رێككه‌وتنێك گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق ده‌ست به رێكاره‌كانی لێکۆڵینەوەی یاسایی كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: لە ڕێگەی ژمارەیەک دادوەری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دۆسیه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
.ئه‌وه‌ش هاتووه: تا ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار زیندانی داعش گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوخۆی خاكی عێراق و پڕۆسه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێرییه‌كی ئه‌منی توند به‌رده‌وامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.