ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵدەبژێردرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، کارنامەی دانیشتنی ژمارە 7ـی خولی پێنجەمی پەرلەمانی بڵاو کردەوە.
بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 1ـی شوباتی 2026، کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و تێیدا دوو بڕگە لەخۆ دەگرێت:
• یەکەم: سوێندخواردنی دەستووری بۆ ژمارەیەک پەرلەمانتاری نوێ (ئەوانەی شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان یان وەزیرەکان دەگرنەوە).
• دووەم: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
دیاریکردنی ئەم وادەیە دوای ئەوە دێت کە پێشتر دانیشتنەکە بۆ دەرفەتدان بە لایەنەکان بۆ ڕێککەوتن دواخرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.