ئهمڕۆ هەینی حكوومهتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 1ی شوبات دەروازەی سنووری ڕهفهح لە نێوان کەرتی غەززە و میسر بەڕووی جموجۆڵی خەڵکدا دەکاتەوە، ، بەڵام بە شێوەیەکی سنووردار و لەژێر چاودێری ئەمنیدا.
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگهیاند: "بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی سیاسی، دەروازەی ڕەفەح ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 1ی شوبات بە هەردوو ئاراستە دەکرێتەوە، ئهوهش تەنها بۆ جوڵەی خهڵكی ئاسایی و لەسەر بنەمای سنووردار".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "چوونە ژوورەوە و دەرچوون بۆ کەرتی غەززە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومهتی میسر دهبێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنیی پێشوەختە لە ئیسرائیل و لەژێر چاودێریی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا ڕێگەی پێدەدرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە تەنیا ئەو دانیشتووانەی کە لە کاتی شەڕدا کەرتەکەیان بەجێهێشتووە، ڕێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە.
دەروازەی ڕەفهح تاکە دهروازهیه كه كهرتی غهززه به جیهانی دەرەوە دهبهستێتهوه بهتایبهتی میسر بەبێ ئەوەی بە ئیسرائیلدا تێپەڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.