سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هۆشداری دەدات لەوەی داعش هێشتا مەترسییە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاند: "پێشوازی لە بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ جارێکی دیکە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆشداری داوە لەوەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا مەترسییەکی جددییە بۆ سەر عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "ئێمە زۆر پێزانینمان هەیە بۆ بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا و هاوبەشانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.