به‌بۆنه‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی كاتیی سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه..
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و (هەسەدە) دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین. هیوادارین ئەو ڕێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بیت.
ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن.
مسعود بارزانی
30ی كانوونی دووەمی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.