ئه‌مرۆ هه‌ینی، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی فه‌رمانگه رێككه‌وتنی نێوان سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به گرنگ و ئه‌رێنی ده‌بینێت بۆ سه‌قامگیریی داهاتووی سوریا‌و دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه..
پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە دەکەین و بە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگی دەبینین لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئەم هەنگاوە دەخوازین و ئومێدەوارین ئەم لێکتێگەیشتنە تەنها لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکدا نەمێنێتەوە، بەڵکو فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەکی پتەو بۆ:
• گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی گشتگیر کە ئاسایشی بەردەوام فەراهەم بکات.
• زامنکردنی مافی گەلی کورد‌و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی سوریا بەبێ جیاوازی.
• ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو و شکۆمەندانە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بۆ سەر زێدی باب و باپیرانیان.
ئێمە هەمیشە پشتیوانی لە گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتییانە دەکەین و هیوادارین ئەمە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی گەلی کورد لە سوریا.
سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسایەتی و حیزب و لایەن و وڵاتانەی ڕۆلیان هەبوو لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دوورخستنەوەی شەڕو ململانێی درێژخایەن.
سەفین موحسین دزەیی
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
30-1-2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.