Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:13

كۆمپانیای ئه‌پڵ: فرۆشی ئایفۆن لە چین بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە داهاتی ڕیکۆردی لە چارەکی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەدەستهێناوە و فرۆشی ئایفۆن لە چین به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیای ئەمریکی "ئه‌پڵ" بڵاویکردەوە، ته‌نیا له‌ وڵاتی چین قازانجی 42.1 ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە له‌ كۆی گشتیی 143.8 ملیار دۆلار لە چارەکی كۆتایی ساڵی رابردوودا.   

تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئه‌پڵ لە میانی ڕاگەیاندنی داهاتەکاندا پشتڕاستیکردەوە کە "ئایفۆن باشترین فرۆشی خۆی پێشکەش کردووە له‌ وڵاتی چیندا، ئه‌وه‌ش بەهۆی خواستێکی بێ وێنه‌ له‌سه‌ر جۆره‌ تازه‌كانی ئایفۆن له‌و وڵاته‌دا.

بەپێی ئاماری ئەپڵ، فرۆشی ئایفۆن لە سەرانسەری جیهاندا گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 25.5 ملیار دۆلار لە بازاڕه‌كاندا كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و داهاته‌ له‌ وڵاتی چین بووه‌، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا 18.5 ملیار دۆلار بووە.

هه‌روه‌ها کۆی گشتی فرۆشی ئایفۆن لە چارەکی کۆتایی ساڵی رابردوو له‌ ته‌واوی بازاره‌كانی جیهاندا گەیشتووه‌ته‌ 85.2 ملیار دۆلار

هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ داهاتی خزمەتگوزارییەکانی وەک ناوەڕۆکی دیجیتاڵی و بەشداریکردنی کات بەسەربردن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، کە لەم چارەکەدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی نوێ کە 30 ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 14% زیادیکردووە.

کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی ئامێرەکانی ئەپڵ کە لە جیهاندا بەکاردەهێنرێن دوو ملیار و 500 ملیۆن ئامێری تێپەڕاندووە.

 

 

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.