بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر ڕێگەی سۆران - خەلیفان، 7 کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێکی (ترێلە)ـی ئێرانی و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا ئەلانترا).
ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سۆران - خەلیفان لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ ڕوویداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دەرەنجامی ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەست داوە و 6 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان و بەکارهێنەرانی دیکەی ڕێگەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.