Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:12

یه‌كێتی ئه‌وروپا: وێنه‌ی رووتی دیجیتاڵی قه‌بوڵكراو نییه‌و لێپرسینه‌وه‌ له‌ تۆڕی ئێكس ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە یەکێتی ئەوروپا لێکۆڵینەوەی لە پلاتفۆرمی "ئێكس" ی ئیلۆن ماسک دەستپێکرد دوای دروستکردنی وێنەی ساختە و ئاماژەی سێکسی بۆ ژنان و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لەلایەن چاتبۆتی گرۆکەوە کە بە AI کاردەکات، ئەمەش نیگه‌رانی زۆری له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا لێكه‌وته‌وه‌.

ئەپی گرۆک توڕەیی لێکەوتەوە دوای ئەوەی ئاشکرا بوو بەکارهێنەران دەتوانن وێنەی ژنان و منداڵان بکەنە وێنەی سێکسی بە بەکارهێنانی دەستەواژەی سادە و نه‌شیاوی وەک "وه‌ره‌ باوه‌شم" یان "جلەکانت داکەنه‌.

لای خۆیه‌وه‌، ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، "بەرگەی ڕەفتاری ڕووتبوونه‌وه‌ی دیجیتاڵی ژنان و منداڵانمان ناگرین، ئه‌وه‌ هیچ كات قه‌بوڵكراو نییه‌ كه‌ وێنه‌ی سێكسی بخرێته‌ سه‌ر رووخساری ژنان و منداڵانمان و ده‌بێت ئێكس روونكردنه‌وه‌ بدات له‌و باره‌یه‌وه‌. "  

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێمە مافی ڕەزامەندی و پاراستنی منداڵان ڕادەستی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا ناکەین بۆ ئەوەی پێشێلی بکەن و لەڕووی بازرگانییەوە به‌كاری بێنن.

هه‌روه‌ها هینا ڤێرکۆنێن کۆمیساری تەکنەلۆژیای یەکێتيی ئەوروپا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکە لة رؤذانى داهاتوودا دیاری دەکات کە ئایا ،ئێکس، ئەرکە یاساییەکانی خۆی جێبەجێکردووە یان نا, بەپێی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا کە بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئینتەرنێت داڕێژراوە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی دیجیتاڵی (CCDH) کە ڕێکخراوێکی چاودێری قازانج نەویستە بڵاوکراوەتەوە، پرۆگرامی گرۆک له‌ تۆڕی "ئێكس" بە مەزەندەکردن سێ ملیۆن وێنەی ئاماژەی سێکسی ژنان و منداڵانی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە.

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.