ئەمڕۆ یەکشەممە 25-1-2026، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق،جەختی کردەوە کە 19 کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەکەن و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه فوئادحوسێن لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن گوتی : نزیکەی 19 کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن كه كورد و عه‌ره‌بی تێدایه.
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: من کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانم و کاندیدی دیکەش هەن کە نوێنەرایەتی حزبە جیاوازەکان دەکەن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاریكرد بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی په‌سه‌ندراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عیراق بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.