Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 02:32

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و هیوای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان دەخوازێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی کانوونی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کرد بەبۆنەی کاندیدبوونی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق.

مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.