Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

ته‌ندروستیی جیهانی : ئه‌مه‌ریكا به‌ پاساوی ناڕاست له‌ رێكخراوه‌كه‌ كشاوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25-1-2026، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایگەیاند، ئەو هۆکارانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا بۆ کشانەوە لە ڕێکخراوەکە پێشکەشی کردوون "نادروستن".  

ئاژانسی هه‌واڵی "عێراقی" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێدرۆس ئەدهانوم غیبریسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لە تۆڕی ئێكس  نوسیوویه‌تی: ئەمه‌ریکا وەک ئەندامێکی دامەزرێنەر بەشدارییەکی گەورەی لە دەستکەوتە گرنگەکانی وەک بنبڕکردنی نەخۆشی کۆڵەکە (الجدري) هەبووە و ڕێکخراوەکەش هەمیشە بەوپەڕی ڕێزەوە بۆ سەروەریی وڵاتان مامەڵەی لەگەڵ واشنتۆن کردووە.

راشیگه‌یاندووه‌: ئەم کشانەوە له‌ناكاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و دۆخه‌دا وا دەکات ئەمه‌ریکا و جیهانیش کەمتر ئارام بن.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی بە وردی وەڵامی تۆمەتەکانی ئیدارەی "دۆناڵد ترەمپی" دایەوە و ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ڕێگری لە ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان دەکەن لە کاتی پەتای کۆرۆنادا.

 جەختیشی کردەوە کە هەر لە سەرەتای ساڵی 2020 ەوە سەرجەم حکوومەتەکانیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە ئاگادار کردووەتەوە.

سەرەڕای ڕەخنەکانی بەرپرسانی ئەمریکا وەک مارکۆ ڕوبیۆ و ڕۆبێرت کێنیدی ڕێکخراوەکە دووپاتی کردەوە کە هەمیشە بە نیازپاکی مامەڵە له‌گه‌ڵ داتاكانی ته‌ندروستیی جیهانیدا ده‌كه‌ن و  هیواشی خواست ئه‌مه‌ریكا به‌زووی به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی له‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیدا بچێته‌وه‌.

 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.