بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ڕۆژی یەکشەممە، 25ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 – 15 کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە. پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بۆ سبەی ڕۆژی دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەم، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە ساماڵی و پەڵە هەوری بمێنێتەوە. خێرایی با کەمێک دادەبەزێت بۆ 5 – 10 کم/ک و ئاراستەکەشی بەرەو باشووری ڕۆژئاوا دەبێت. هاوکات پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، کەمێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 15 | 16 |
| سلێمانی | 9 | 11 |
| دهۆک | 12 | 13 |
| هەڵەبجە | 11 | 14 |
| چەمچەماڵ | 12 | 14 |
| پیرمام | 10 | 9 |
| حاجی ئۆمەران | 3 | 4 |
| زاخۆ | 14 | 13 |
| گەرمیان | 16 | 17 |
| سۆران | 8 | 10 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.