Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 04:34

ئەمڕۆ لە سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستان وانەی یەکەم تەرخان کرا بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکەم وانەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستان بە ناوی "پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان" بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردە کە ڕۆژی شەممە 24ی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکرایەوە، داوا لە سەرجەم مامۆستایان کرابوو ڕۆژی یەکشەممە لە ناو پۆلەکاندا وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ باسکردنی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و بەرز ڕاگرتنی بەها نیشتیمانییەکان.

وەزارەت لە ڕێنماییەکەیدا جەختی لەوە کردبووەوە کە پێویستە مامۆستایان لە کاتی وانەکەدا تیشک بخەنە سەر ئەم خاڵە سەرەکییانە:

١- هەستی نیشتیمانپەروەری: چاندنی خۆشەویستیی نیشتیمان لە دڵی قوتابیان و باسکردنی مافی ڕەوای گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد.

٢- پەیامی ئاشتی و یەکڕیزی: جەختکردنەوە لەوەی کە گەلی کورد لایەنگری ئاشتی و پێکەوەژیانە، بەڵام بە توندی دژی هەر ستەم و هێرشێک دەوەستێتەوە کە بکرێتە سەر بوون و ناسنامەی کورد، و لە کاتی مەترسیدا تەواوی گەلی کورد وەک یەک جەستە یەکگرتوو دەبن.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بایەخێکی زۆری لەسەر ئاستی جەماوەری و فەرمی لە هەرێمی کوردستان هەیە و وەزارەت دەخوازێت لە ڕێگەی ناوەندەکانی خوێندنەوە نەوەی نوێ بە ئاگاییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە پەروەردە بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.