Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 07:17

هەسەدە دیمەشق بە تێکدانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

کوردستان TV
100%

 


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ شەممە، ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە بارودۆخی مەیدانی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداریی توند دراوە لە جموجۆڵە سەربازییەکانی حکوومەتی دیمەشق و بە هەوڵێکی ڕوون بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە وەسف کراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە)، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جموجۆڵ و ئامادەکاری سەربازی چڕی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە هەردوو ناوچەی جەزیرە و کۆبانێ بەدی کراوە. هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوانە نیشانەی "نیەتێکی ڕوونن بۆ پەرەپێدانی گرژییەکان" و ڕاکێشانی ناوچەکە بەرەو پێکدادانی سەربازی نوێ.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی واژۆکراو بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چەسپاندنی ئاگربەست لە نێوان هەردوولادا، بەڵام حکوومەتی دیمەشق بەردەوامە لە پێشێلکارییەکان. لەو چوارچێوەیەشدا، هەسەدە ئاشکرای کرد کە هەر ئەمڕۆ بنکەکانیان لە ناوچەی جەزیرە ڕووبەڕووی دوو هێرشی جیاواز بوونەتەوە، کە ئەمەش بە "پێشێلکارییەکی زەق" و بەرهەڵستکارییەکی ڕاستەوخۆ بۆ هەوڵەکانی جێگیرکردنی ئاشتی لەقەڵەم دراوە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەوان تاوەکو ئێستا بە تەواوی پابەندی بەندەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست بوون، بەڵام ئامادەکارییە سەربازییەکانی دیمەشق بە پێچەوانەی هەموو پابەندییەکان دەبینن. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە دیمەشق بە ئەنقەست هەوڵی لەباربردنی پرۆسەی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدات و بژاردەی شەڕی بەسەر چارەسەری سیاسییدا هەڵبژاردووە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان چڕتر بکەنەوە و هەڵوێستێکی توند وەربگرن بۆ ناچارکردنی حکوومەتی دیمەشق بە پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی تێکدەرانە کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.