Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 07:17

بەهۆی سەرما و گەمارۆوە پێنج منداڵ لە کۆبانێ گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و ئەو گەمارۆ سەختەی خراوەتە سەر شاری کۆبانێ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج منداڵ کە هەندێکیان کۆرپەن، بەهۆی سەرما و نەبوونی سووتەمەنی و پێداویستییە پزیشکییە سەرەتاییەکان گیانیان لەدەستداوە. بەردەوامیی ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورە و ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی منداڵان، نەخۆشان و بەساڵاچووانی شارەکە دروست کردووە، ئەمەش وایکردووە لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆیی و مافی مرۆییەکان بکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ شکاندنی گەمارۆکە و گەیاندنی سووتەمەنی و ماددە فریاگوزارییەکان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، تیمە ئیمێرجێنسییەکان و بارهەڵگرەکانی هاوکاری ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕیوە کە بە زووترین کات و هەر کاتێک ڕێگەکە دەستەبەر بکرێت، هاوکارییە پزیشکی و مرۆییەکان بگەیەننە ناو شاری کۆبانێ. لە ئێستادا داواکاری سەرەکی لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوەیە کە فشارێکی خێرا و جددی دروست بکەن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی ئارام، تاوەکو ڕێگری لە گیانلەدەستدانی زیاتری هاووڵاتیان بکرێت و کارەساتەکە لەوە زیاتر قووڵ نەبێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.