ئهمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمهریکا هۆشداریی دایە کەنەدا کە ئەگەر ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین واژۆ بکات، ئەوا باجی 100% لەسەر هەموو ئەو کاڵایانە دەسەپێنن کە لەودیو سنوورەوە دێن.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا بەناوی "تروت سۆشیال" له پهیامێكی تونددا نووسیویەتی: "ئەگەر مارک کارنی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پێی وابێت دەتوانێت کەنەدا بکاتە زبڵدانێک بۆ کاڵا و بەرهەمە چینییەکان بۆ ئەمهریکا، ئەوا زۆر هەڵە دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کەنەدا گرێبەستێک لەگەڵ چین بکات، ئەوا دەستبەجێ باجێکی 100% لەسەر هەموو ئەو کاڵا و بەرهەمه پیشهسازی و بازرگانیانهی کەنەدا دادهنێت كه دێنه ناو خاكی ئهمهریكاوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.