ئەمڕۆ شەممە 24-1-2026، دەسەڵاتی نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان له ئه‌فغانستان له ئامارێكی سه‌ره‌تاییدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بەفرێکی زۆر و بارانی بەخوڕ لە ئەفغانستان لە نێوان ڕۆژانی چوارشەممە تا هەینی 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هه‌ر له ئاماره‌كه‌ی دەسەڵاتی نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان له ئه‌فغانستاندا هاتووه: جگە لەوەش 110 کەس برینداربوون.
هه‌روه‌ها له رووی زیانه ماددیه‌كانه‌وه هاتووه: 458 خانوو زیانیان بەرکەوتووە یان بە تەواوی وێرانبوون، بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی کە دەکەونە باکوور و ناوەڕاستی ئەفغانستان.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان راشیگه‌یاندووه ، تیمه نیشتیمانییه‌كان به رژدی سه‌رقاڵی رزگاركردنی هاووڵاتییانن له‌و پارێزگا و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه باوكور و ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان كه شه‌پۆڵه چڕه‌كه‌ی به‌فر و بارانی به‌خوڕ ئه‌و ناوچانه‌ی گرتووه‌ته‌وه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.