Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 00:11

لە ئیندۆنیزیا بەهۆی هەرەسهێنانی زەویی دەیان کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

بەهۆی بارانی بەخوڕ و هەرەسهێنانی زەوی لە هەرێمێکی ئیندۆنیزیا، دەیان هاووڵاتی بوونە قوربانی و تیمەکانی فریاگوزاریش هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان چڕ کردووەتەوە.

ئەمڕۆ ئاژانسی نیشتمانیی بۆ بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هەرەسهێنانی زەوی لە گوندێکی ناوچەی (باندۆنگ) لە هەرێمی ڕۆژئاوای جاڤا، 7 کەس گیانیان لەدەست داوە و 82 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

عەبدولموھاری، وتەبێژی ئاژانسی نیشتمانیی بۆ بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕاگەیاند: "ژمارەی بێسەروشوێنبووان بەرزە و ئەمڕۆ هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەیان چڕ دەکەینەوە".

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بارانی بەخوڕ. پێشتریش ئاژانسی کەشناسیی ئیندۆنیزیا هۆشداریی دابوو لە خراپیی کەشوهەوا و بارینی بارانی بەخوڕ بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەرێمی ڕۆژئاوای جاڤا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.