Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 15:39

پارتی گەلی تورکمانی عێراق: کورد بەشێکی ڕەسەنی سووریایە و دەبێت مافە سیاسییەکانیان پارێزراو بێت

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسیی "پارتی گەلی تورکمانی عێراق" بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پێشهاتە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتی سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا چەند پەیامێکی گرنگ ئاراستەی لایەنەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، 23ـی کانوونی دووەم، پارتی گەلی تورکمانی جەختی لە مافەکانی کورد لە سووریا کردەوە و رایگەیاند، کورد بەشێکی رەسەنی سووریایە و پێویستە کێشەکان بە زووترین کات چارەسەر بکرێت و مافی کورد بدرێت.

چارەسەری سیاسی : پارتەکە جەخت دەکاتەوە کە تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە تەنگژەکانی سووریا، گفتوگۆی نیشتمانی و چارەسەری سیاسییە، نەک پەنابردن بۆ توندوتیژی و شەڕی چەکداری.

بارودۆخی مرۆیی: نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر ئەو گەمارۆ و سەرما و کەمیی پێداویستییە سەرەتاییانەی ڕووبەڕووی خەڵکی سڤیل بووەتەوە، بەتایبەت منداڵان و ژنان.

مافی کورد لە سووریا : لە بەیاننامەکەدا بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژە بەوە کراوە کە "کورد لە سووریا بەشێکی ڕەسەنن لە پێکهاتەی نیشتمانیی ئەو وڵاتە" و قوربانیی گەورەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا داوە، بۆیە دەبێت مافە سیاسی و کولتوورییەکانیان پارێزراو بێت و وەک شەریکێکی ڕاستەقینە لە داهاتووی سووریادا بن.

پاراستنی پێکهاتەکان : جەختکراوەتەوە کە سەقامگیریی ڕاستەقینە تەنیا بە گەرەنتی کردنی مافی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و سیاسییەکان بەبێ جیاکاری و پەراوێزخستن دێتە بەرهەم.

بانگەواز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە ئیقلیمییەکان دەکەن فشار بخەنە سەر لایەنەکان بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی سەربازی و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچە لێقەوماوەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.