Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:19

کەشناسی: پلەی گەرما 4 بۆ 6 پلە نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری و شەپۆلێکی بەفر و باران دەکات بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی، 23ـی کانوونی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت. پێشبینی دەکرێت نمەباران و بارانی مامناوەند ببارێت، لە زۆربەی ناوچەکانیش بەفر دەبارێت یان تێکەڵەیەک لە باران و وردە بەفر دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کاریگەری ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان، پاشان لە شەودا کاریگەرییەکەی کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ 4 بۆ 6 پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی شەممە، 24ـی کانوونی دووەم، کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەی گەرما لە نزمترین ئاستدا 1 بۆ 2 پلەی دیکە نزم دەبێتەوە، بەڵام پلە بەرزەکان 1 بۆ 4 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەینی شەممە
هەولێر 3 5
سلێمانی 2 4
دهۆک 2 5
کەرکووک 5 7
هەڵەبجە 2 4
زاخۆ 3 5
سۆران 1 1
پیرمام 1 2
ئاکرێ 3 5
حاجی ئۆمەران -3 -4

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.