Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 11:53

زێلینسکی: بەبێ ئەمه‌ریکا هیچ گەرەنتییەکی ئەمنیی بۆ ئۆكراینا نییه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ سویسرا ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە گەرەنتی ئەمنیی هەیە لەلایەن ئەمه‌ریکاوە نەک تەنها لە فەرەنسا و بەریتانیا، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئاشتیی له‌گه‌ڵ رووسیا كاریگه‌رتر بێت.

زێلێنسکی لەمیانی وتارێکدا له‌ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس له‌ سویسرا ڕایگەیاند، "شانشینی یەکگرتوو و فەرەنسا ئامادەن سەرباز بنێرن بۆ سەر زەوی ئۆكراینا بۆ مه‌به‌ستی پاراستنیی میساقی ئاشتیی. بەڵام رایگه‌یاند ئه‌وان زیاتر له‌وه‌ پێویستیان بە گەرەنتی دۆناڵد تره‌مپ هەیە.

زێلینسكی له‌میانی قسه‌كانیدا دووپاتی كرده‌وه‌: گەرەنتی ئەمنیی بۆ داهاتووی ئۆكراینا بەبێ ئەمه‌ریکا هه‌رگیز ده‌سته‌به‌ر نابێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.