ئهمڕۆ پێنجشهممه 22-1-2026، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، سەرەدانی فراکسیۆنی تەسميمی له پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز عامر فایز کرد.
مەبەستی سهردانیهكه ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بوو سەبارەت بە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی.
لە دیدارەکەدا، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە وردی تیشکی خرایە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئێستا و ئەو جووڵە سیاسی و ناوچەییانەی کە ناوچەکە پێیدا تێپهڕ دهبێت.
هەردوولا بە هەستکردن بە گیانی بەرپرسیارییهتییهكی باڵا وەستان لەسەر ئەو هێرشە ناڕەوایانەی دەکرێنە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پێشخستنی زمانی دیالۆگ و سەقامگیری دوور لە گرژیی سەربازی.
لای خۆیهوه، فراکسیۆنی تەسمیمی پەرلەمانی هەڵوێستی پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و جەختیان کردەوە کە لە هەموو ڕووە سیاسی و ئەمنییەکانەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەبن و هەردوولا ئاماژەیان بە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش کرد بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە کوردستان، وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ ئاسایشی عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
له كۆبوونهوهكهدا. دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە بوو.
کۆبوونەوەکە بە دووپاتکردنەوەی بەردەوامی هەماهەنگی و ڕاوێژی نێوان هەردوولا کۆتایی هات بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.