Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 01:17

تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر پرسی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشقیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، تۆم باراک باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا، لەگەڵ ژێنراڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی باڵای سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا کە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، باڵیۆزی ئەمریکا پشتیوانیی بەهێزی وڵاتەکەی بۆ پڕۆسەی ئاوێتەبوونەوە و نێوانگیری نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دووپات کردەوە، کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەمدا ئاماژەی پێ کراوە.

تۆم باراک لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەرەفمەند بووین بە دیداری ژێنراڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد؛ ئەمریکا پابەندە بە بەرەوپێشبردنی ئەو پڕۆسەی تێکەڵبوونەوە کە لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریادا هاتووە."

باڵیۆزی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە کۆبوونەوەکەی هەولێردا هەموو لایەنەکان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "پاراستنی ئاگربەستی ئێستا" هەنگاوێکی سەرەکییە. هەروەها جەختی کردەوە کە ئێستا پێکەوە کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێکاری متمانەسازی لەنێوان هەموو لایەنەکاندا، بە ئامانجی دروستکردنی متمانەی زیاتر و هێنانەدیی سەقامگیرییەکی بەردەوام لە سووریا و ناوچەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.