سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوی فەڕەنسا لە داڤۆس کۆ بوونەوە و چەند پرسی گرنگی پەیوەندیدار بە کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس ، پێشوازیی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دۆخیی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و گفتوگۆی لایەنەسیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ، سڵاو و ڕێزی ئیمانوێل ماکڕۆن - ی سەرۆکی فەرەنسای بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و جەختی لە برەودانی زیاتر بە دۆستایەتیی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پيزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەت و گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە شەڕ و پەرەسەندنی سەربازی سووریا. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکان دەربڕی کە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لێ دەکەوێتەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی گورد و گشت پێکهاتەکان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.