Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 23:34

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە نامەیەکی ئاراستەی خانەوادی شێخ محەممەد شاکەلی کرد

کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پسەرنامەیەکدا کە ئاراستنەی بنەماڵەی شێخ محەممەد شاکەلیی کردووە ڕایگەیاند: بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەری دێرین، کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوالێخۆشبوو (شێخ محەممەد شاکەلی)، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌که‌م.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە: له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو هه‌میشه‌ به‌ دڵسۆزی خزمه‌تی به‌ گه‌ل و وڵاته‌که‌ی کردووه‌. گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.