Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 15:53

شارەزایەکی کەشناسی: بەفربارین سەنتەری شارە گەورەکان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی تاوەکو کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بەفربارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بەفربارین سەنتەری شارە گەورەکان بگرێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەم، هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: بەپێی نوێترین وێنە و دیمەنەکانی مانگە دەستکردەکان، پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی ئەمشەوەوە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی چڕی بەفرباران و بارانبارین، ئەمەش بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری کە ناوچەکانی تورکیا و وڵاتانی شام و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی گرتووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەرەتای کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە درەنگانی ئەمشەوەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای دهۆک و شاری موسڵەوە دەستپێدەکات. پاشان لە کاتژمێر 12ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، کاریگەریی شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی تاوەکو کاتەکانی پێش نیوەڕۆ، بەفر بارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بەفر لەم شوێنانە ببارێت، (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە) هەروەها سۆران، ڕاپەرین و کۆیە لەگەڵ دەشتاییەکانی هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی باکووری گەرمیان و هەندێک لە ناوچەکانی باشووری کەرکوک بگرێتەوە.

ئەم شەپۆلە نزمبوونەوە بەرچاوەی پلەی گەرما و بارانبارینی چڕی لەگەڵ دەبێت، کەشناسەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاریگەریی بارستە هەوا ساردەکە تاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.