بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی لە ناوەندەکانی خوێندنی بیارە و تەوێڵە دەرکرد، بەڵام بڕیارەکە قوتابخانەی گوندەکان ناگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2026 بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری شارەدێی بیارە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان، بڕیاری ڕاگرتنی دەوام درا.
بەپێی بڕیارەکە، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرماوە، سبەی پێنجشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ناو سەنتەری شارەدێی بیارە و شارۆچکەی تەوێڵە دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت و دەکرێتە پشوو.
پەروەردەی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە داوە، پشووەکە قوتابخانە و خوێندنگەکانی گوندەکانی دەرەوەی ناوەندی شارەدێی بیارە ناگرێتەوە و لەو شوێنانە دەوام ئاسایی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.