Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:55

دوو پەرلەمانتاری كریستیان لە پەرلەمانی كوردستان داوای بەپەلەی راگرتنی شەڕ لە سووریا دەكەن

کوردستان TV
100%

دوو پەرلەمانتاری كریستیان لە پەرلەمانی كوردستان داوای بەپەلەی راگرتنی شەڕ و توندوتیژییەكانی لە سووریا دەكەن، ئاماژە بەوەش دەكەن كە ئەو ناوچانەی شەڕی لێێیە كۆمەڵگە و گوندی كلدانی سریانی ئاشووری لێیە.

د. جیمس حەسدۆ هیدۆ و رامی نووری سیاوش كە دوو پەرلەمانتاری كریستیانی پەرلەمانی كوردستانن و لە راگەیەنراوێكدا دەڵێن "بە نیگەرانییەوە چاودێری رووداوەكانی سووریا دەكەین كە دەیان قوربانی لێ كەوتووەتەوە".

دوو پەرلەمانتارە كریستیانەكە هەروەها رایدەگەیەنن "مەترسییەكان تەنیا لەسەر كوردەكان نین، بەڵكو ئەو ناوچانەی شەڕ چەندین كۆمەڵگە و گوندی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری تێدایە كە لە رابردوودا ئازارێکی  زۆریان چەشتووە".

دەقی راگەیەنراوەكەی هەردوو پەرلەمانتار د. جیمس حەسدۆ هیدۆ و رامی نووری سیاوش:-

چەند ڕۆژێكە، بەنیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێری رووداوە نەخوزراوەكانی سووریا دەكەین، كە دەیان قوربانی لێكەوتووەتەوە، ئەو بارودۆخە قورسەی کوردستانی رۆژئاوا رووبەڕووی بووەتەوە، ئەگەری ئەوەی هەیە قەیرانێكی مرۆیی نوێی لێ بكەوێتەوە و كۆچبەری و ئاوارەبوونی نوێ روو بدات و ژمارەی قوربانییەكان لە هەموو لایەنەكان زیاد بكات.

هەروەها مەترسییەكی گەورەتر لە ئارادایە ئەویش ڕەخساندنی زەمینەیە بۆ سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی رێخكراوی تیرۆستی داعش.

مەترسییەكان تەنیا لەسەر برا كوردەكان لە سووریا نین، هەمووان دەزانن هەموو ناوچەكانی شەڕ چەندین كۆمەڵگە و گوندی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری لێییە كە لە 2014ـەوە تا ئیستا ئازارێکی  زۆریان چەشتووە.

دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئاشتیخوازان لە كوردستان و جیهان، داوا لەلایەنە ناكۆكەكان دەكەین پەنا بۆ زمانی ئاشتی و گفتوگۆ و هاووڵاتیبوون و پاراستنی مافەكان ببەن، هەروەها داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بەجدییەتی زیاتر چاودێری رووداوەكان بكات و دەستوەردانی بەپەلە بۆ وەستانی ماڵوێرانی جەنگ بكات.

پەرلەمانتار د. جیمس حەسدو هیدو

پەرلەمانتار رامی نووری سیاوش

20ی کانوونی دووەمی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.