ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی کۆماری میسر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر کرایەوە و باس لە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاهیرە و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستێک دا کە لەم دواییانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی لەگەڵ کۆمپانیای ئیسکرامیکۆی میسری کردوویەتی بۆ دابینکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.