ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆککۆماری ئەرمەنستان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
سەرۆکی ئەرمەنستان سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کوردستانی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان كرد.
سەرۆکی ئەرمەنستان هەروەها بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ یەریڤان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.