كاروان ستونی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ده‌ڵێت، بۆ مه‌به‌ستی رێكخستنی كاره‌كان و به‌رچاو روونیی و دانانی پلان و به‌رنامه بۆ گه‌شته‌كانی حه‌جی ئه‌مسال شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا.
ئەمرۆ دووشەممە، بە مەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بەدواداچوون بۆ بەرنامە و کارەکانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ، شێخ وریا مەولانا خالد بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕە بە وەکالەت بە یاوەری شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕە کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری یاسایی و گرێبەستەکان و بەرێوەبەری کاروباری حەج و عومڕە و بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان گەیشتنه شاری بەغدا.
کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان و ئەندامی شاندەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی بەرێوەبەری گشتی حەج وعومڕە بە وەکالەت و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن و دواتریش چەندین کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییە گشتییە پەیوەندارەکانی ناو دەستەی حەج و عومڕەی عیراق ئەنجام بدەن بەمەبەستی تەواوکردنی کاروباری حاجیان و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ 2026.
کاروان ستونی هەروەها گوتیشی، بڕیاریشە لە سەردانەکەیاندا لەگەڵ لیژنەی تەندروستی پرۆسەی حەجی ئەمساڵیش کۆببنەوە و باس لە نوێترین کارەکان بکرێت، تاوەکوو بە باشترین شێوە خزمەتی حاجیان بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.