Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:01

ئەمشەو لە سەنتەری بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت ئەمشەو تا بەرەبەبیان لە سەنتەری بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەفر ببارێت و پلەكانی گەرماش بۆ ژێر پلەی سفڕی سیلیزی نزم ببێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت "پێشبینی دەكرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی سەرما و شەختە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە و نزمترین پلەکانی گەرمای بۆ ئەم مانگە تێدا تۆمار دەکرێت".

دەشڵێت "پێشبینی دەكرێت ئەمشەو تا بەرەبەیان بەفر لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، سۆران، ڕانیە، قەڵادزێ، کۆیە، شەقڵاوە، دووکان، چەمچەماڵ، بازیان، دەربەندیخان و ناوچەکانی باکوری گەرمیان ببارێت".

هەروەها دەڵێت "پێشبینی كراوە لەو ناوچانەی سەرەوە لەنێوان 2 تا 6 سم بەفر ببارێت و نزمترین پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفڕی سیلیزی نزم ببێتەوە".

ئەو شارەزایەی كەشناسی گوتیشی "کاریگەری ئەو شەپۆڵەی بەفر و سەرمایە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا كە بە درێژایی رۆژانی داهاتوو شەختە و بەستن دەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.