بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارین و بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چۆمان پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان ڕایگەیاند: دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ قائیمقامی قەزای چۆمان، بەهۆی بارینی بەفر لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە، بڕیار درا ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026 لە سەرجەم قوتابخانەکان و باخچەی ساوایانی سنوورەکەمان بکرێتە پشوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەران دراوە، تاوەکو بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە تووشی هیچ گرفت و ڕووداوێکی نەخوازراو نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.